پیشانگای نێودەوڵەتی "بنیاتنانەوەی عێراق" کرایەوە/ ئێران ژووری هەیە

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە کرانەوەی پیشانگا و کۆنفڕانسی چوار رۆژەی "بنیاتنانەوەی عێراق" لە پایتەختی ئەو وڵاتە بە هاوبەشی ئێران و ١٠ وڵاتی دیکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زێنەب ناسر حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندنی پیشانگای بەغدا سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێک بۆ "السومریه نیوز" ڕایگەیاند کە پیشانگا و کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "بنیاتنانەوەی عێراق" ئەوڕۆ (سێ شەممە) بە بەشداریی ١١ وڵات لەو پیشانگایە کرایەوە و تا ٤ رۆژە درێژەی دەبێ.

زێنەب حسێن بە ئاماژە بەوەی کە مژاری ئەوڕۆی پیشانگا کەرەسەی ماڵکردنەوە، ژێر خان، ئاو و کارەبایە و لە ژێر چاوەدێریی سێ وەزارەتخانەی بازرگانی، ئاوەدانی و خانووبەرە و پیشەسازی و کانگا چالاکییەکانی دەست پێکردووە، وتی: ١٢٠ کۆمپانیای پسپۆڕانە لە ١١ وڵاتی وەک عێراق، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هیند، چین، تورکیا، عەرەبستانی سعوودی، میسر، ئێران، ئیمارات و کۆماری ئازەربایجان لە پیشانگای ئەوڕۆدا بەشدار دەبن.

News Code 26886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =