کاردانەوەی توندی نتانیاهۆ بە قسەکانی زەریف

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی نیشان دا بە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی وەزیری دەرەوەی ئێران و هەروەها ڕاپۆرتی نوێی ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە توییتەر، کاردانەوەی بە قسەکانی موحەمەد جەواد زەریف و هەروەها ڕاپۆرتی نوێی یۆکیۆ ئامانۆ نواند.

نتانیاهۆ لە ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا وتی: هەواڵ هاتووە کە ئێران بەرنامەی ناڤۆکی خۆیی پەرە پێداوە؛ ئیسرائیل ئیزن ناداتە ئێران دەستی بگاتە بۆمبی ئەتۆمی تا ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل و هەموو جیهان.

ئاماژەی نتانیاهۆ بە ڕاپۆرتێکە کە یۆکیۆ ئامانۆ ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، بڵاوی کردەوە و بە پێی ئەوە، ڕایگەیاند کە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بەرز کردووەتەوە.

نتانیاهۆ لە ئەو گرتە ڤیدیۆییە هەروەها زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بە درۆ تۆمەتبار کرد  و وتی: ئەوە ئێرانە کە هەر ڕۆژە و ڕاشکاوانە هەڕەشە لە ئێران دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا ئەڵمانیاییەکەی وتی: ئێوە ئەبێ پرسیار بکەن لە دەسەڵاتێک کە خاوەن چەکی ناڤۆکییە کە چۆن نتانیاهۆ لە پاڵ وێستگەی دیمۆنا کە شوێنی بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکییە دەوەستێت و دەڵێت ئەبێ ئێران لەناو بچێت؟

News Code 26882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =