ئەم گیا مارمزووک دەخوات!

لێکۆڵەران لە کەنەدا جۆرێک گیای گۆزەیی گۆشت خوەریان دۆزیوەتەوە کە لە جیاتی مێروو و جاڵجاڵۆکە، بڕبڕەدارەکان دەخوات. ئەو گیا لە ڕاستیدا بێچووە مارمزووکەکان دەخوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران یەکەم نموونە لە گیایەکی گۆزەیی گۆشت خوەریان دۆزیوەتەوە کە مارمزووک دەخوات.

گیا گۆزەییەکان گیاگەلێکی گۆشت خۆرن کە خۆراکی خۆیان لە چاڵەیەک لە ناو خۆیاندا دەخەنە داو. ئەو چاڵە کە وەکوو گۆزەیە پڕە لە ئاو. ئەوانە زیاتر مێروو و جاڵجاڵۆکە دەخۆن و ئاژەڵە بڕبڕەدارەکان لە ڕیزی خۆراکەکانیان نیە.

بەڵام لێکۆڵەران لە Algonquin Park ئۆنتاریۆ گیایەکی گۆزەییان دۆزیوەتەوە کە لە زەلکاوەکاندا ژیان دەکات. ئەوان چەندین جۆریان بینیوە کە گیاکان بێچووە مارمزووکەکانیان ڕاو کردووە.

بە وتەی ئالکس سمیت گیانلەبەر ناسی زانکۆی Guelph ئەو دزۆینەوە نیشانی دەدات کە ئەو گیا سەیر و سەمەرانە کە ئەگەری هەیە لە حەوشەی پشتیی خانووەکان شین دەبن، بڕبڕەدارەکان دەخۆن.

News Code 26881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =