١٢ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە عێراق هەڵدرایەوە

دەوڵەتی عێراق لە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای شەنگالی داگیرکراو لە لایەن داعشەوە هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی عێراق لە دۆزینەوەی ١٢ گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای شەنگالی داگیرکراو لە لایەن داعشەوە هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەوڵەتی عێراق ڕاگەیاندووە کە خەریکی گەران بۆ دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی زیاترە لە ئەو ناوچەیە. شایەت حاڵان دەڵێن داعش لە کاتی داگیرکرانی ناوچەکە زۆربەی ئێزدییەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە بە هۆکاری جیاوازەوە کوشتووە.

زەید یوسف سەرۆکی پزیشکی یاسایی عێراق وتی: گۆڕە دۆزراوەکان زیاتر هی سەردەمی داگیرکرانی ناوچەکە لە لایەن داعشە. لە کاتی ئازاد کرانی پارێزگای شەنگالەوە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە زیاتریان تەرمی ئیزدییەکانی تێدا بووە.

News Code 26875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =