بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بێت لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی ئێعتماد ئانلاین ڕایانگەیاند: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە جێگران و یارمەتیدەرانی خۆی داوای بەڵگەگەلی هاوپەیوەند بە لێبوردنی ژمارێک لە سەربازانی سوپای ئەمریکیی کردووە کە کە لە شەڕی عێراقدا تووشی تاوانی جەنگی هاتوون و لە لایەن دادگەکانی ئەمریکاوە حوکمیان پێدراوە.
ڕاشیانگەیاند: کاتی داواکاریی ئەو بەڵگانە نیشان دەدا کە سەرۆک کۆمار دەیەوێت ئەو سەربازانە لە ٢٨ی ئەم مانگە و هاوکات لە گەڵ رۆژی بیرئانینی ئەمریکا ئازاد بکات.
یەک لەو کەسانە بەڵگەی ئازادی و لێبوردنی بۆ داوا کراوە ئێدوارد گالاگێر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی چەکدارانی دەریاییە کە بڕیارە لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەستی تاقمێک خەڵکی سڤیل و کوشتنی کەسێکی بە دیل گیراوە بە چەقۆ، دادگەیی بکرێت.
هەروەها بەشێک لە ئەندامانی کۆمپانیای بلاک واتێریش لە لیستی داواکارییەکانی سەرۆک کۆمارین.
بۆچوونی ئێوە