درێژەی توندوتیژی لە باکووری سووریا تراژێدیای مرۆڤی لێ دەکەوێتەوە

بەرپرسی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداری دا: لە ئەگەری درێژەی توندوتیژییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، بەرەوڕووی تراژێدیایەکی مرۆڤی زۆر گەورە دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی NTV، نەجات ڕۆشدی بەرپرسی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەدلەب و باکووری رۆژئاوای سووریا، هوشداری دا: لە ئەگەری درێژەی توندوتیژییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، بەرەوڕووی تراژێدیایەکی مرۆڤی زۆر گەورە دەبینەوە. لە ئەدلەب ٣ ملیۆن کەس پێویستیان بە پاراستنە و ئەو شەڕە تەنانەت کاریگەری لە سەر هاووڵاتیانی ئاسایی و سڤیلی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندی سووریا دادەنێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پاراستنی هاووڵاتیانی ئاسایی لە هەموو شتێک گرینگترە. لەو شەڕەدا داوا لە تەواو لایەنەکان دەکەین بەرپرسایەتی نێودەوڵەتیان ڕاپەڕێنن و خێرا لە هێرش کردنە سەر ناوچەگەلێکی وەک ناوەندگەلی دەرمانی، قوتابخانەکان، بازاڕ و شوێنە ئایینییەکان کە تاوانی جەنگی بە ئەژمار دێت، خۆیان ببوێرن.

News Code 26873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =