پاپ فڕانسیس سەردانی عێراق دەکات

ڕێبەری مەسێحییە کاتۆلیکەکانی جیهان لە ئامادەیی خۆی بۆ سەردان کردنی عێراق لە ساڵی داهاتووی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ڕۆیتێرز، پاپ فڕانسیس، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە دەیەوێت ساڵی داهاتوو سەفەری عێراق بکات و بە ئەم کارە دەبێتە یەکەم پاپی واتیکان کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

پاپ فڕانسیس لە لێدوانێکدا لە دیدار لە گەڵ ئەندامانی گرووپێک لە چالاکانی خێرخوازی لە بواری یارمەتی بە مەسێحییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بڕێک ناوچەی دیکە، وتی: کاتێک کە بیر لە عێراق دەکەمەوە، ئایدیایەکی هەمیشەیی لە گەڵمە؛ ئامادەم ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بکەم.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح ، سەرەتاکانی گوڵانی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بە شێوەی فەرمی ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهانیان بۆ سەردان لە ناوچەی مێژووی ئوور لە نزیکی شاری ناسریە، ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشووری ئەو وڵاتە کە پێدەچێت نیشتمانی حەزرەتی ئیبراهیم(د.خ) و ئاخێزگەی ئایینە ئاسمانییەکانە، بانگهێشت کردووە و پاپیش بەڵێنی دابوو کە لە کاتێکی شیاودا وەڵامی ئەرێ دەداتەوە بە داوەتەکان.

News Code 26872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =