ئێران پابەند بووە بەو بەڵێنانەی کە به‌ ئاژانسی داوه‌

ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە ئێران پێبەند بووە بەو بەڵێنانەی کە دوایەتی و ته‌نانه‌ت زیاتر لە بەڵێنەکانیشی ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یوکیۆ ئامانۆ ئەمینداری گشتی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی لە کۆتایی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەری وڵاتانی ٥+١ رایگەیاند کە ئێران پێبەند بووە بەو بەڵێنانەی کە دوایەتی و ته‌نانه‌ت زیاتر لە بەڵێنەکانیشی ئەنجام داوە.

ئەو بە وتنی ئەم بابەتە کە هەر ئێستا ئێران لە ژێر سەخت‌ترین چاودێڕی ئاژانس دایە، جەختی کرد: ئەم وڵاتە زۆر بە ئاشکرا و بگرە زیاتر لە ڕێکەوتنامەکەش لەگەڵ ئاژانس هاوکاری کردووە.

ئامانۆ بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئاسایشی ناڤۆکی کە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری وڵاتانی چین، ئەمریکا، فەڕەنسا و هەروەها بەشداری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا و بەرپرسی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا بە ناوەڕۆکی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بەڕێوە دەچیت، سەفەری ئەمریکای کردووە.

دوێنێ هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئاسایشی ناڤۆکی لە واشینگتۆن وتی: بێجگە لە چەند گەماڕۆیەکی ئابووری نەبێت، گەماڕۆکانی دیکەی ئەمریکا لە سەر ئێران لانەبراون.

ئۆباما پاگەندەی کرد: بە بەشداری و هاوکاری ئەو وڵاتانەی کە ئێستا لەم کۆبوونەوەدا بەشداریان هەیە، ئێمە توانیمان ڕێککەوتنێکی مێژووی ئەنجام بدەین لە گەیشتنی ئێران بە بۆمبی ناڤۆکی بەرگری دەکات و ئێستە ئەم هەلە ڕەخساوە تاکوو پێشکەوتنەکان بەیەکوە تاوتوێ بکەین.

 

News Code 2687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =