کوردی سووریا ۱۹ منداڵی داعشی ڕادەستی ئەورووپا کردەوە

بەرپرسێکی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕایگەیاندووە کە  ۱۹ منداڵی هەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسی و هۆڵەندی و نۆروێژی رادەستی وڵاتەکانیان کردوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا ئاشکرای کرد:  ۱۲ منداڵی فەڕەنسی و چوار منداڵی نۆروێژی و دوو منداڵی هۆڵەندی، کە منداڵی چەکدارانی رێکخراوی داعشن و بێ دایک و باوکن، رادەستی حکومەتی وڵاتەکانیان کردوەتەوە.

 لەو هەواڵەدا هاتووە: لەسەر داوای حکومەتی فەڕەنسا ۱۲ منداڵیان لە (شاری عەین عیسا) رادەستی نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا کردوەتەوە، لەگەڵ ئەوانیشدا چوار منداڵی نۆروێژی و دوو منداڵی هۆڵەندییان رادەستی حکومەتی وڵاتەکانیان کردوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە فەڕەنسا و وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکە رایانگەیاندوە ئامادەنین ئەندامانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئەوروپین وەربگرنەوە، بەڵام پاریس تەنها ئەو  منداڵانە وەردەگرنەوە کە رەگەزنامەی فەڕەنسایان هەیە و بێ سەرپەرشت و بێ دایک و باوکن.

News Code 26869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =