ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە هێزێکی ناڤۆکی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەبێت ڕێگری بکرێت لە ئەوەی کە ئێران ببێتە هێزێکی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، مورگان ئورتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران ئابێت ببێتە هێزێکی ناڤۆکی.

ئورتاگوس وتیشی: تەنیا ڕێگای چارەسەری پرسی ئێران، ڕێککەونێکی نوێ و باشترە کە بەر بە تەواوی لایەنەکانی هەڕەشەکانی ئێران بگرێت. ئەو هەڕەشانە لە ١٢ کەیسدا هاتوونەتە ئاراوە، هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، ئێمە لەم بارەوە ئامادەین، ڕێبەرانی ئێران دەزانن چلۆن لە گەڵمان پێوەندی بگرن.

ناوبراو زیادی کرد ئێران ئەبێت بەرانبەر هەڕەشەکانی وەڵامدەر بێت، و بەڵێنی خۆی بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام هەنگاوێکی هەڵەیە.

News Code 26865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =