ئیرەج مەسجدی نوێنەری ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی

باڵوێزی ئێران لە عێراق وەک نوێنەری تاران بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئیرەج مەسجدی ، باڵوێزی ئێران لە عێراق نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، بووە.

 کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰ی جۆزەردان، پەرلەمانی کوردستان و میوانانی بانگهێشت کراوی ناوخۆیی و بیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای ساری هەولێر بۆ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم کۆبوونەوە.

هەر یەکە لە وەزیرانی دەرەوەی توركیا و شاندێکی باڵای سیاسی ئێران و ١٢٠٠ كەسایەتیی دیپلۆماسیی جیهانی دیکە لە ئاستە جیاوازەكان، بەشداری مەراسیمەكە بوون.

News Code 26857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =