بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی، وتەیەکی پێشکەش کرد.
حەلبوسی وتی: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا".
وتیشی: "ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین".
ئاماژەی بەوەشدا کە لە "ئێستا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات.
حەلبوسی هیواشی خواست کە کێشەکانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە ڕۆڵی کارای سەرۆکی هەرێمی کوردستان چارەسەر بن.
بۆچوونی ئێوە