یەکەم لێدوانی باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق

باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق لە سەر پێبەند بوونی وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنی ستراتیژکی نێوان دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، متیو تولر باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق لە سەر پێبەندی وڵاتەکەی لە سەر ڕێککەوننامەی ستراتیژیک لە گەڵ عێراق جەختی کرد.

باڵوێزی نوێی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو نامەی ناساندی خۆیی ڕادەستی بەرپرسانی عێراق کرد و لە ئەو وڵاتە دەستی بە کار کرد.

تولر لە بەرهەم ساڵح و موحەمەد عەلی حەکیم بە هۆی پێشوازییەکانیانەوە دەست خۆشی کرد.

ناوبراو وتی: ئەمریکا بە ڕێککەوتننامەی ستراتیژکی خۆی کە چوارچێوەی پێوەندی دوو لایەنە لە گەڵ عێراق دیاری دەکات، پێبەندە.

تولر ڕایگەیاند: عێراق یەکێک لە گرینگترین و ستراتیژیک ترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە.

News Code 26854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =