نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی کارای دەبێت /نابێت عێراق تووشی شەڕ و شۆڕ بکەینەوە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردە سەر ڕۆڵی کارا و گرینگی سەرۆکی هەڵبژاردەی هەرێمی کوردستان لە چارەسەریی کێشەکەڵەکە بووەکانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی ناوەندی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.

 به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ دانیشتنی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆنه‌یه‌كی مێژوویی و گرنگه‌ و پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

وتیشی: "هه‌مووان چاوه‌ڕوانی زۆریان لێی هه‌یه‌، رۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم و به‌ پێگه‌ی خۆی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی نواند له‌ سیاسه‌ت و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌، نه‌خشی خۆی هه‌بووه"‌.

هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی هه‌رێمیش كرد.

روونیشی كرده‌وه کە  ده‌ورو كاریگه‌ریی به‌ پۆست و پله‌ی سیاسی نییه‌، بۆیه‌ كاك مه‌سعوود له‌ داهاتوو ده‌وری زیاتر ده‌بێت كه‌ له‌ سه‌رووی 50 ساڵ زیاتر خه‌باتی هه‌یه‌، چاوه‌ڕوانیشی له‌ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پێگه‌ی كاك مه‌سعوود ده‌بێته‌ هۆی ساڕێژی برینه‌كانی ناوماڵی كورد و یه‌كخستنه‌وه‌ ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

هاوكات رۆڵی مام جه‌لال و پشتیوانی نه‌وشیروان مسته‌فاشی ئاماژه‌ پێكرد، كه‌ رۆڵیان له‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌.

 ئاماژه‌ی به‌ تاوانه‌كانی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزان و هه‌زاران گوندی وێرانكراو كرد، كه‌ هه‌وێنی ئه‌م ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانن و ده‌بێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ به‌رز بنرخێنین و به‌ هه‌مووان بیانبپارێرێن.

  سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌كەش‌ رایگه‌یاند: دۆخه‌كه‌ دژواره‌ و پێشبینی كردن بۆ داهاتوو روون نییه‌، خه‌ڵكی عێراق له‌ رابردوودا چه‌ندین شه‌ڕ و ناخۆشی بینیوه‌، كه‌ دواهه‌مینیان شه‌ڕی داعش بوو كه‌ به‌ هه‌مووان توانرا رێكخراوه‌كه‌ به‌  هه‌وڵی هه‌مووان، پێشمه‌رگه‌، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و پشتیوانی هاوپه‌یمانان تێكبشكێنرێت.

بەرهەم ساڵح وتیشی: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و شۆڕ و كاره‌سات و شه‌پۆلی توندڕه‌وییه‌، پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه‌، له‌ پێكهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی ئابووری بۆ ناوچه‌كه‌ و به‌رپاكردنی ئاشتی و سه‌قامیگیری له‌ وڵاته‌كان. چاره‌سه‌ر شه‌ڕ و شۆڕ نییه‌، به‌ڵكوو گفتوگۆیه‌."

ئەوەشی وت کە پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین له‌ عێراق به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، عێراق بكه‌ینه‌وه‌ پێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش و وڵاته‌كه‌ش تووشی شه‌ڕ و ئاشووب نه‌كه‌ینه‌وه‌.

جەختیشی کرد: بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به‌ پته‌وكردنی ریزه‌كانی ناوخۆی عێراقی، ئه‌گه‌رچی به‌ قسه‌ خۆشه‌ به‌ڵام پیویستی به‌ هه‌نگاو و كرداری پێویست هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به‌ڵكوو پێویست به‌ چاره‌سه‌ركردنی حكومڕانی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ به‌سڕه‌وه‌ تا مووسڵ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور و رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشته‌وایی گه‌لانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فدراڵی بكات".

هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە : "با له‌ بری ململانێی و ناكۆكی، ئه‌و خێر و بێره‌ی له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌ بخرێته‌ خزمه‌تی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار و پێشكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا به‌كاربهێنرێت."

News Code 26851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =