گەماڕۆوه‌ ئابوورییەکانی سەر ئێران جگە لە هه‌ندێکیان ، بەردوام دەبێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئاسایشی ناڤۆکی واشنتۆن وتی: جگە لە چەند خاڵی دیاری کراو نەبێت، گەرماڕۆوه‌ بازەرگانییەکانی لە سەر ئێران دەمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کاناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن، ئۆباما لەم کۆبوونەوەدا وتی: بە بەشداری و هاوکاری ئەو وڵاتانەی کە هەر ئێستا نوێنەرەکانیان له‌م کۆبوونه‌وه‌ بەشداریان هەیە، ئێمە توانیمان بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی، بۆ بەرگری کردن لە گەیشتنی ئێران بە چکی ناڤۆکی بگەین و ئێستە ئێمە ئەم دەرفەتەمان هەیە تاکوو دەستکەوتەکان لەم ڕێککەوتنەدا پێکەوە تاوتوێ بکەین.

ئۆباما وتی: دوای زیاتر لە دوو ساڵ دانوستانی سەخت ئەم ڕێککەوتنە واژۆ کرا و ئێمە ئێستە دەبینین کە پێشکەوتنی جدی لەمبارەوە کراوە. ئێران دوو لە سەر سێی سانتریفیوژەکانی داخستووە و هەروەها ٩٨ لە سەدی ئۆرانیۆمە پیتاوەکەی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات گۆزاوەتەوە. هەروەها ئێران دڵی وزەی ناڤۆکی خۆیی بە چیمەنتۆ پڕ کردووەتەوە و ئەمە وای کردووە تاکوو ئێران لە ٢ مانگەوە بۆ یەک ساڵ لە گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی دوور بکەوێتەوە.

ئەو درێژەی دا: هەڵبەت ئێمە و وڵاتانی هاوپەیمانی ئێمەش گەماڕۆ ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانیان لابردووە، هەڵبەت ئەمە کاتی دەوێت تاکوو ئێران دووبارە بۆ ئابووری جیهان بگەڕیتەوە.

ئەو درێژەی دا: هەڵبەت وا باشە ئاماژەش بەمە بکەم کە ئەم ڕێککەوتنە، نابێتە هۆی ئەوەی تاکوو نیگەرانییەکانی ئێمە سەبارەت بە ئێران کۆتایی پێبێت، هەروەها بێجگە لە چەند خاڵێک نەبێت، گەماڕۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لەسەر جێگەی خۆیان ماونەتەوە.

ئەو هەروەها جەختی کرد: ئێمە بەردوامین لە گەماڕۆدانی ئێران سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئێران لە تیرۆریزم و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و درێژەدان بە بەرنامەی مووشەکی لە لایەن ئێرانەوە.

ئۆباما لە کۆتاییدا وتی: ئێمە لە سەر ئێران ناکۆکی و جیاوازی ڕای زۆرمان هەیە، بەڵام گشتمان لەسەر ئەم خاڵە کۆکین کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێکی باش بووە و کاریگەری باشی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا دەبێت.

 

News Code 2685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =