داعش و هاوبیرەکانی ماون و هەڕەشەن بۆ جیهان/ پشتگیری نێچیرڤان بارزانی دەکەم

ڕێبەری پارتی دیمۆکرات جەختی کرد کە راستە داعش شکستی گەورەی هێناوە بەڵام هێشتا داعش و هاوبیرەکانی داعش ماون و خەریکن خۆیان ڕێکدەخەنەوە و مەترسین لەسەر ئاسایشی عێراق، ناوچەکە و جیهان.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، باسی لە چەندین پرسی گرینگ هاوپەیوەند بە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.

مەسعوود بارزانی لە وتارەکەیدا وتی: بە هەموو تواناوە پشتگیری سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی داهاتووش دەکات.

بارزانی لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین بۆ رێکخستنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی ۳۰ ی ئەیلووی ساڵی رابردوو.

وتیشی: سوپاس بۆ گەلی کوردستان بۆ خۆڕاگریان بەرامبەر زۆر لە تەحەدیات و پیلانی جۆراوجۆر، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان.

مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ۳۰ ئەیلوولی ساڵی رابردوو هەلومەرجێکی تازە هاتە پێشەوە، ئەوەبوو لە پرۆسەیەکی  دیموکراتیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و لە سبەینێوەش هەنگاوەکانی دامەزراندنی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات.

ڕێبەری پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کرد: لێرەدا من پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و داوای سەرکەوتنی بۆ دەکەم و بە هەموو توانایەک پشتگیری دەکەم.

لە کۆتاییشدا وتی: داوای جیددیم لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، کە پێکەوە هەوڵبدەن هەرچی زووترە ئەو کێشانەی کە ماون چارەسەریان بکەن، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یان ناوچەکانی کێشە لەسەرە، چونکە رۆژبەڕۆژ کێشەکان زیاتر قووڵتر دەبن و جێگەی مەترسی جیددین.

هەروەها هۆشداریشی دا لەوەی کە هێشتا داعش و هاوبیرەکانی داعش ماون و دەتوانن ببنە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق، ناوچەکە و جیهانیش.

لەبارەی کێشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیشەوە بارزانی داوای کرد کە هەموو کێشەکان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن چونکوو شەڕ لەبەرژەوەندی هیچ لایەک نییە.

News Code 26848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =