بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المنار"، جاسیندا ئاردرێن سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ساڵی داهاتوو هیزەکانی خۆی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
بە وتەی ئاردرێن ژماری سەربازانی نیوزیلەند لە مانگی جووڵای ئەوساڵ تا ٧٥ کەس دادەبەزێت و لە مانگی ژانڤیەی ٢٠٢٠ ئەو ژمارە دەگاتە ٤٥ سەرباز و وردە وردە تا جوونی ٢٠٢٠ هەموو سەربازانی نیوزیلەند دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی ژمارەی سەربازانی خۆی لە ئەفغانستان لە ١٣ سەربازەوە دەگەیێنێتە ١١ سەرباز.
بۆچوونی ئێوە