پیشانگای دەستکەوتە ناڤۆکییەکانی ئێران لە سنە کرایەوە

پیشانگای پسپۆڕیی دەستکەوتە ناڤۆکییەکان، هەوا فەزا و فەرهەنگی بە ئامادە بوونی جێگری وزەی ناڤۆکی، لە ستادیۆمی ٢٢ ی گوڵانی سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، پیشانگای دوایین دەستکەوتەکانی وزەی ناڤۆکی ، پیشانگای لێزانی دەستکەوتەکانی پیشەی ناڤۆکی و هەوا فەزا بە ئامادە بوونی عەلی ئەسغەر زارعان جێگری ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ، پارێزگار و فەرماندری سوپا لە ستادیۆمی ٢٢ ی گوڵانی سنە کرایەوە.

ئەو پیشانگا لە ٤ ژووری فەرهەنگی، دەستکەوتەکانی پیشەی ناڤۆکی لەوانە بەرهەم هێنانی کەیکی زەرد، ئاوی قورسی ئەراک، ناوەندی سەربازی ئیمەنی ناڤۆکی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی نەتەوەیی ٥٤٠٠ هەزار شەهیدی پارێزگای کوردستان کراوەتەوە.

هەروەها لە ئەو پیشانگا، جگە لە جێگیر کرانی مووشەکەکانی بەرهەمی ناوخۆ، تواناییەکانی ئامێر و شەڕکەرە سەربازییەکانیش پیشان دراوە. ئەو پیشانگا لە ئەمڕۆوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کراوەیە. کۆبوونەوەی کۆتایی کۆنگرەی نەتەوەیی ٥٤٠٠ شەهیدی کوردستان ٣٠ جۆزەردانی ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت.

News Code 26839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =