سیاسەتی ئەمریکا هێشتا سیاسەتی زیاترین گوشار خستنە

موحەمەد جەواد زەریف بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ نوێنەرانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس، وتی: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ شوێنگیری درێژەپێدانی بەرجام و ڕۆڵی سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئەو ڕێککەوتنە سەردانی تاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کۆبوونەوە لە گەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە، وتی: لە گەڵ نوێنەرانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی وڵات، گوشارەکانی ئەمریکا،  سەفەرەکانی ئەم دواییەی خۆم، سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران و سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ ناوچەکە بۆ بەشداری لە دوو کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیمان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: ئێران لە بواری سیاسەتی دەرەوە لە سەر دراوسێیەکان زوومی کردووە و ئەو سەفەرە دواییانە و دوو سەفەری داهاتووی سەرۆک کۆماریش هەر لە سەر ئەوە بەرنامەڕێزی بۆ کراوە.

زەریف لە درێژەدا لە شرۆڤەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ئێران، وتی: ئەڵمانیا بە دوای درێژەی ژیانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە ئاڵبەت کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە پێی بەرجام کاری کردووە و هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئێرانیش هەر بە پێی بەرجام بووە، لە ڕاستیدا هەر ئەو جۆرە کە بەرجام داوای لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کردووە، ئێمە ئاسەواری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان ئەبێ ببینین نەک بەس قسەی ئاسایی کردنەوە ببیسین.

ناوبروا وتیشی: ئەمریکا پێویست ناکات کارێک ئەنجام بدات بەڵکوو نابێت بەر بە پێوەندییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی تریش بگرێت . ئێمە نە تەنیا پێویستمان بە ئەمریکا نییە بەڵکوو بە دوای پێوەندی لە گەڵیشی نین، ئەو شەڕە ئابوورییەش کە ترامپ ئاماژەی پێدەکات لە ڕوانگەی ئێمەوە تیرۆریزمی ئابوورییە کەواتە ئەبێ ڕابگیردرێت و ڕێگری نەکرێت لە پێوەندییەکانی ئێمە.

News Code 26838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =