عەلی لاریجانی سپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرهەم ساڵح کرد

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: سپاسی هەڵوێستی بوێرانە و ژیرانەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین کە لە کۆبوونەوەی مەکـکە پشتیوانی لە ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڵ کرانەوەی مەجلیس بە ئاماژە بە دروشمی جەماوەریی بەشداربووانی رێپێوانی رۆژی قودس لە دژی پیلانی "مامەڵەی سەدە" جەختی کرد: مامەڵەی سەدە کرایە مامەڵەی شوناس سڕینەوەی ڕژیمی زایۆنی

لاریجانی لە درێژەدا ڕووانییە رێگەچارەی وردبینانەی رێبەری باڵا بۆ چارەسەریی پرسی فەلەستین و گەڕانەوە بۆ دەنگی گەل و وتی: ئەو هەنگاوە خۆی لە چەند بەش پێکهاتووە کە بریتین لە یەکەم؛ بەشداربوونی هەموو لایەنەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە رێگەچارەی دیموکراتیک لە پرسی فەلەستین، دووهەم؛ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەگەلی فەلەستینی بۆ وڵات و زێدی خۆیان و پاشان بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمێک بە بەشداریی هەموو موسڵمانان، مەسیحیان و جووەکان بۆ بڕیاردان لە سەر حکوومەتی داهاتوو.

سەرۆکی مەجلیس وتیشی: ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ئەگەر بە دوای چارەسەریی درێژخایەنی کێشەگەلی ناوچەن، ئەوە رێگەچارەی دیموکراتیکە دەنا ئەگەر بە دوای پیلانی سیاسییەوەن دەبێ بزانن بەرەوڕووی بەرخۆدانی بە هێزی ناوچە دەبن.

ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە پرس و کێشە ناوخۆییەکان و گفت: یەکەمایەتی وڵات پرسی ئابوورییە و لەمناوە بەهادان بە سەربەخۆیی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و بەرهەمی نیشتمانی و لابردنی ئاستەنگەکان گرینگترین ئەرکەکانی سەر شانی دەوڵەت و مەجلیسە.

لاریجانی هەروەها ئاماژەی بە دیداری سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و فەڕەنسا کرد و ڕایگەیاند: لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئیمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جێی ئەسەفە. بیستنی ئەو قسانە لە مەکرۆن بە پێچەوانەی ناوەڕۆکی ئەو لێدوانانەیە کە پێشتر لە دانوستانگەلی جۆراوجۆر و دیدار و پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەڕێز ڕۆحانی سەرۆک کۆمار باسی کردووە. وادیارە ئەو لە هەر دیدارێکی بە مەیلی کەسی بەرامبەر دەدوێ.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر بەڕێز مەکروون بەو ڕادەیە شارەزایە لە جارەسەریی پرسە نێودەوڵەتییەکان و نەخشە کێشان بۆ گەلانی دیکە، واباشە کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتی خۆی چارەسەر بکات کە بەو ڕادەیە کوژراو و برینداری لێ کەتۆتەوە.

سەرۆکی مەجلیس لە کۆتاییدا وتی: سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سرۆک کۆماری عێراق دەکەین کە لە کۆنفڕانسی ئەم دواییەی عەرەبستان بە ژیری و هوشیارییەوە بە نوێنەرایەتی لە گەلی عێراق پاڵپشتی لە گەلی ئێران کرد و هەڵویستی ئاژاوەنەرانەی سعوودی لە قاو دا.

News Code 26824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =