کردنەوەی کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار" لە سەقز

کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار" بیرمەندی بەناوبانگی کوردی بواری بیرکاری لە گوندی مرخزی سەقز کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبخانە بە هەوڵی ئەنجومەنی هیوای زانستی سەقز و بە ئامانجی گەشەی فەرهەنگی، بەرز کردنەوەی ئاستی خوێندنەوەی کتێب، لە لایەن خەڵکی گوندی مرخزەوە کراوەتەوە و تێیدا هەموو جۆرە کتێبێکی فارسی و کوردی هەیە.

دوابەدوای ئەو هەوڵە فەرهەنگییە پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار بە ناردنی پەیامێک دەستخۆشی لە ئەنجومەنی هیوای زانست و خەڵکی فەرهەنگ دۆستی مرخز کردووە و لە سەر هەوڵ و تێکۆشانی گەنجان بۆ خوێندنی زانست لە ئاستی باڵا جەختی کردووە.

کۆچەر بیرکار(فەرەیدوون درەخشانی) خەڵکی گوندی نێ مەریوان و دانیشتووی بریتانیا لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨ توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاری جیهان ناسراو بە فیڵدز بگرێت کە وەکوو نۆبێلی بیرکاری دەناسرێت. ناوبراو جگە لە ئەو میدالیا، تا ئێستا خەڵاتی زۆر لەوانە خەڵاتی ئەنجومەنی بیرکاری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی دامەزراوی بیریکاری پاریس لە سالی ٢٠١٠، خەڵاتی کۆمەڵگای بیرکاری لەندەن لە ساڵی ٢٠٠٣ و خەڵاتەکانی ساڵی ٢٠١٨ ئەنجومەنەکانی بیرکاری ئەمریکا و فەلسەفەی لەندەنیش وەربگرێت.

News Code 26820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =