ئەمریکییەکان بچووکترین هەڵە بکەن هەموو ناوچەکە دەسووتێت

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران وتی: ئەمریکییەکان دەزانن کە توانایی سەربازی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەگەر بچووکترین هەڵە ئەنجام بدەن تەواوی ناوچەکە دەسووتێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئامادە بوون لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی " نگاه یک" وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکارەکەی دایەوە.

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە درێژەدا وتی: دوژمنایەتیەکی جیدی لە سەرەتای شۆڕشەوە بۆ ئێمە دروست بووە و تا ئێستا دوو جۆر گوشاری ئەمریکی خراوەتە سەر ئێمە؛ یەکێک گوشاری ئەستەم وەکوو شەڕ، کوودەتا، شۆڕش و تیرۆر، تەقینەوە و تەنانەت هێرشی سەربازی لە تەبەس و ... کە هیچیان سەرنەکەوتن و لەم دواییەشدا دەبینین کە ترامپ و گرووپەکەی دەڵێن ئێمە بە دوای شەڕی ئابووری ئەستەم دژی ئێران دەگەڕین بەڵام بە هیچ لەونێک هێرشی سەربازی ناکەین؛ چونکوو ناتوانن. ئەگەر دەیانتوانی بێ گومان ئەو کارەیان دەکرد.

ڕەزایی لەو لێدوانەدا بە وتنی ئەوەی کە کاری سەربازی لە ڕواڵەتدا هێرشە، وتی: ئەوان دەزانن کە توانایی سەربازی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەگەر بچووکترین کارێک ئەنجام بدەن تەواوی ناوچەکە ئاگر دەگرێت و شتێک بۆ هاوپەیامنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە نامێنێتەوە.

News Code 26819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =