ناتۆ تا ۴ ساڵی دیکە مەشق بە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات

فەرماندەی هاوپه‌یمانی ناتۆ لە عێراق، ڕایگه‌یاند: سەرەڕای گرژیەکان ڕاھێنانەکان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانی فۆرتین فەرماندەی هاوپه‌یمانی ناتۆ لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی کوردستان ۲۴ وتی: رێکكاری ئەمنی پێویستمان گرتووەتەبەر و دەتوانین بەردەوامی بە راھێنانەکانمان بدەین، چونکە دەمانەوێت ئەو ھێزانە ڕاھێنان و ڕاوێژی پێویستیان پێ بدرێت.

لە ئێستادا نزیک بە ۵۰۰ راوێژکاری سەربازی ناتۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕاهێنانی سەربازی پێشمەرگە و سوپای عێراق، جێگیر کراون.

شایانی باسه‌، دوای توندبوونی گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پرۆسه‌كانی مه‌شقكردنی بۆ پێشمه‌رگه‌ راگرت.

News Code 26815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =