گەمارۆکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران تاک لایەنە و ستەمکارانەیە

سەرۆک کۆماری تورکیا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانی بە تاک لایەنە و ستەمکارانە زانی و وتی:  هەرگیز ئەم گەمارۆوە ستەمکارانەیە قبووڵ ناکەین و دۆستایەتی و هاوکاریمان لەگەڵ ئێران زیاتر دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان پەیوەندی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە کرد.

ڕۆحانی لەو گفتوگۆیەدا وتی: تۆکمە بوونەوەی پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا وەک دوو وڵاتی بەهێز و کاریگەریی دانەر لە جیهانی ئیسلام، گرینگایەتی بۆ جێگریی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە هەیە.

 دوو لایەن جەختیان کردە سەر مامەڵەی بازرگانی بە دراوی فەرمی تورکیا و ئێران.

وتیشی: ئیران و تورکیا  پێکەوە بە هاوکاری لەگەڵ دیکەی وڵاتانی دۆست و برادری خۆیان دەتوانن کۆتایی بە ڕەوتی مەترسیداری خوێنڕشتن لە وڵاتانی وەک یەمەن، لیبیا و سوودان و ئەفغانستان بێنن و پرسە و کێشەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام بە باشی چارەسەر بکەن.

 هەروەها رۆحانی جەختی کردە سەر زەروورەتی گەشەدان بە هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە بواری بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریزم لە ناوچەکە و بەهێزکردنەوەی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکان.

لای خۆشیەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئێران و تورکیا دوو وڵاتی دۆست و برادرن لە ناوچەکەدا و گەشەی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان لە بەرژەوەندی گەلی دوو وڵات و ناوچەکەشە.

 ئەردۆغان بە ئاماژە بە کێشە و پرسەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ، زیادی کرد: ئێران و تورکیا دەتوانن بە پەرەدان بە هاوکارییەکانی خۆیان لە ڕێگای ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە و بەرەنگاریی تیرۆریزم ڕۆڵیان ببێت.

News Code 26814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =