کوژرانی ۴۳ چەکداری پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی خواکورک

ئەنقەرە لە کوژرانی ۴۳ چەکداری پەکەکە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی چنگ ل عێراق هەواڵیدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە درکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی چنگ، لە باکووری عێراق لە ماوەی ۱۳ ڕۆژی رابردوودا. تا ئێستا ۴۳ چەکداری پەکەکە کوژراون.

 لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەم ئۆپراسیۆنەدا ۵۳ بۆمب و مین پووچەڵ کراونەتەوە و ۷۴ گیانپەنای پەکەکە تێکشکاوە.

تورکیا لە ڕۆژی ۲۷ی مانگی مەی ئەمساڵ بە بیانووی لەناوبردنی بارەگاکانی پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی خواکورکی باکووری عێارق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ماوەیەک لەمەوپێش فاتح یڵدز، باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هێرشە و پێشێل کردنی سەروەری خاکی عێراق، بانگهێشت کرد.

News Code 26813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =