بەغدادی لە رۆژئاوای نەینەوا خۆی شاردووەتەوە

بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بە شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردەی داعش لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، لیوا سەعد مەزهەر عەلاق بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق و سەرۆکی ناوەندی چوار قۆڵی ئاڵوگۆڕیی زانیاری ئەوڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بێت.

ڕاشیگەیاند: بەغدادی جەنایەتکار لە گرتەیەکی ڤیدئۆیی کە لەم دواییەدا بڵاوی کردۆتەوە، بە جلی زستانی دەبیندرێ و ئەوە خۆی بەڵگەیەکە کە نیسان دەدا گرتەکە لە هەوای ساردا هەڵگیراوە.

سەرۆکی ناوەندی چوار قۆڵی ئاڵوگۆڕیی زانیاری ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەوە ناوچەیەی سەرکردەی داعش خۆی تێدا حەشار داوە، لە نێوان تەلعەفەر و چیای شەنگال لە رۆژئاوای نەینەوا هەڵکەوتبێت.

عەلاق هەروەها جەختی کرد: لە سەر ئەو بڕوایەم کە گرووپێک کە بەغدادی لە گەڵیاندا کۆبۆتەوە، سەر بە تیرۆریستانی میدیایی داعشن. گرتەی ڤیدئۆیی ئەم دواییە نیشان دەدا کە هاوڕێیانی بەغدادی لەو گرتەیەدا کەمن و تەنیا شۆفیرێک و کەسێکی دیکەن.

وتیشی: بەغدادی باس لە شەڕی دوورودرێژ و تاقەت بەر دەکا و ئەو هێمایەکە بۆ سەلماندنی ئەو باوەڕەی کە داعش لە زاڵ بوون بە سەر ناوچەیەکی نوێ دەستەوەستانە، بەڵام هێشتاش بەغدادی پێداگرە لە پێداچوونەی داعش بە خۆیدا.

News Code 26812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =