تەقینەوەی مین قاچی گەنجی سەردەشتی پەڕاند

بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی ئازەربایجانی رۆژاوا لە پەڕینی قاچی گەنجێکی سەردەشتی بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، باقر بەهرامی لەوبارەوە ڕایگەیاند: بە داخەوە بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە لە بەرزاییەکانی گوندی "کانی زەرد"ی سەردەشت، لاقی گەنجێکی ٢٥ ساڵە لە قولاپەوە پەڕی.

وتیشی: پاش ئەو ڕووداوە کە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (هەینی) ڕووی دا، گەنجەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری سەردەشت و خرایە ژێر چاوەدێری پزیشکییەوە و لەوێوە بۆ درێژەی دەرمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ کرا.

شایانی باسە بە گوێرەی ئاماری ڕاگەیێندراوە ڕووبەرێکی نزیکەی یەک هەزار و ٩٣٥ دۆنم لە زەوییەکانی سەردەشت ئالوودەی مینی سەردەمی شەڕی داسەپاوەیە و لانی کەمی ژمارەی قوربانیانی مرۆیی لە ساڵی ١٣٩٢ تا ئێستا سێ بریندار و کوژراوێکی مینی بە دواوە بووە. هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی سەردەشت تا ئێستا بە هۆی تەقینەوەی مین یەک کەس کوژراوە و ٦ کەسیش بریندار بوونە.

News Code 26810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =