دەستبەسەر کرانی چەکدارانی مەترسیداری داعش لە ئەنبار و دیالە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ٢ تیرۆریستی مەترسیداری داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە دەستبەسەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، هێزە عێراقییەکان ٢ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە دەستبەسەر کرد.

هێزە عێراقییەکان توانیان یەک تیرۆریستی مەترسیداری سەر بە داعش لە پارێزگای دیالە دەستبەسەر بکەن.

پیشتر چەکدارانی داعش پاگەندەیان کردبوو ئەو کەسە لە پێکدادانەکان کوژراوە تا بتوانن بۆ چەند ساڵ بە شێوەی شاردراوە درێژە بداتە چالاکییەکانی خۆی.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کۆتاییدا ناوبراویان لە ناوچەی دمن هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالە دەستبەسەر کرد.

هێزە عێراقییەکانیش هەروەها ڕۆژی ڕابردوو توانیان یەکێک لە چەکدارە بەنابانگەکانی داعش لە ڕۆژاوای ئەنبار دەستبەسەر بکەن.

ئەو تیرۆریستە لە دوورگەی ڕەمادی هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار دەستبەسەر کرا.

News Code 26802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =