دەستکەوتە مووشەکییەکانی ئێران فۆتۆشاپە!

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە پاگەندەیەکی بێ بنەمادا وتی: وێنەی تاقی کردنەوە مووشەکییەکانی ئێران فۆتۆشاپە و ساختەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە نوێترین پاگەندی خۆی، بەرپرسانی ئێرانی بە فریوکاری بۆ گەورە کردنەوەی دەستکەوتە بەرگرییەکان و شاردنەوەی مەبەستە ڕاستەقینەکانی خۆی تۆمەتبار کردووە.

ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پاگەندەی کرد کە ئێران وێنەی هاویشتنی موشەکەکانی خۆی لە فۆتۆشاپ دەگرێت تا بەم شێوەیە تواناییە مووشەکییەکانی خۆی بنوێنێت.

هۆک لە درێژەی پاگەندەکانی خۆیدا وتیشی: ئێرانییەکان وێنەی فڕۆکە کۆنەکانیش دەگۆڕن تا ئەوان لە جیاتی جێتی شەڕکەر نیشان بدەن.

شیاوی باسە لە فێڤریەی ٢٠١٩، ئێران تاقی کردنەوەی هاویشتنی موشەکی باڵستیکی خۆیی بە سەرکەوتنەوە ئەنجام دا و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لێ بڵاو کردەوە.

News Code 26801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =