وەڵامی زەریف بە پاگەندە نوێیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی پاگەندەی ئەمریکییەکان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی تارانی داویەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە توییتەر لە وەڵام بە پاگەندە نوێیەکانی ئەمریکا و بڕێک هاوپەیمانەکانی لە سەر بەرنامەی مووشەکی ئێران نووسی:

١.ئەمریکا کە بە چوونە دەرەوەی لە بەرجام، بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و یا هاوپەیمانەکانی کە خەریکی پێشێل کردنی ناوەرۆکی بڕیارنامەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێرانن، لە ئاستێکدا نین کە هاوکات لە گەڵ ناردنی چەک بۆ بکوژی یەمەنییەکان، لە سەر شرۆڤەی تاکەیی خۆیان لە ناوەرۆکی بڕیارنامەکە لە سەر پرسی مووشەکی پێداگری بکەن.

٢. بە پێچەوانەی پاگەندەی پەمپئۆ، بڕیارنامەی ٢٢٣١، داوا لە ئێران دەکات، ئێران قەدەغە ناکات؛ کە هیچ چالاکیەکی پێوەندیدار بە مووشەکی باڵستیک داڕێژراو بۆ ئەوەی کە توانایی گواستنەوەی چەکی ناڤۆکی هەبێت، ئەنجام بدات. مووشەکەکانی ئێمە بۆ چەکی ناڤۆکی کە ئێمە بە دوایی نین، دانەڕێژراوە.

News Code 26800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =