بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، حەمد بن جاسم ئال سانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر جەختی کرد: زۆربەی چەکدارانی داعش سعوودین.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەو وڵاتانە کە قەتەریان گەمارۆ داوە بە تایبەتی عەرەبستان و ئیمارات بە بیانووی هێرشی دکی قەتەر، بە دوای دەست خستنی خواست و ئارەزووەکانیانن.
بن جاسم بە وتنی ئەوەی کە بەشێکی گەورەی داعش سعوودییە، وتی: ئەوان ئێمە بە درۆ تۆمەتبار دەکەن لە حاڵێکدا کە تەنانەت یەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕاشکاوانە لە ئەو پاگەندە پاڵشتی نەکردووە. ئەمریکا یا هیچ بنکە و ڕێکخراوێکی ئەورووپیش ئێمەیان بە تیرۆریزم تۆمەتبار نەکرد بەڵکوو تەنیا عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتن کە ئەو پاگەندە دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوان تۆمەتی تیرۆریستی لە ئێمە دەدەن چونکوو پرسی شەڕ دژی تیرۆریزم لە یەکمایەتی ڕۆژاوا دایە و هەمووان لە ئەمریکا و ئەورووپا دەیانەوێت کاتێک لە تیرۆریزمەوە قسە دەکەن گوێیان لێ بگرن.
بۆچوونی ئێوە