هیچ ئه‌نجامێكی چارەسەر کردن به‌كوشتن و خوێنڕشتن بەدیناکرێت

ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند: "هه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌م په‌كه‌كه‌ ده‌بێ شێوازی دیكه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی بگرنه‌به‌ر، به‌كوشتن و خوێنڕشتن هیچ ئه‌نجامێكی چاره‌كردن بەدیناکرێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برا گه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمراڵی كرد.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕێگای براکەیەوە په‌یامێکی نوێی بڵاوکردەوە.

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌ نوێیه‌كه‌یدا باسی کوشتنی ئێزدییەکان لە شەنگال تا ڕەقە بە دەستی داعش دەکات و سەبارەت بە باکووری سووریاش دەڵێت: "خه‌ڵكی باكووری سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كانیان به‌دی بكرێت، پێویستیان به‌خه‌بات و تێكۆشانی زیاتر هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت خه‌باته‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لانی سووریا پێكه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن."

دەشڵێت: " پێویسته‌ یه‌كێتیی سووریا پێكه‌وه‌ژیان لەنێو گەلانی ئەو وڵاتە بونیات بنێت، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ سه‌ركه‌وتووبن هیچ هێزێك ناتوانێت رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌".

ئۆجه‌لان له‌باره‌ی مانگرتنی چالاكوانان و زیندانیكراوان، هەروەها گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌ مانگرتووه‌كان وتی "ئه‌م جۆره‌ مردنانه‌ زیانی زۆری به‌كه‌سوكاره‌كانیان و به‌منیش گه‌یاند. سیاسه‌تی برسیكردن و مانگرتن تا ئاستێك ده‌كرێت، نابێت تا كۆتایی بكرێت. ".

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تڤانانی كورد و تورك گرتووه‌ و ده‌ڵێت "بە قۆناخێكی قه‌تیسكراودا تێده‌په‌ڕین، سیاسه‌تی قڕكردن و جه‌نگ هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ به‌ قڕكردن و سیاسه‌تی جه‌نگ هیچ ده‌ستكه‌وت و قازانجێكیان نابێت. بۆیه‌ پێویسته‌ شێوازێكی دیكه‌ی مامه‌ڵه‌كردن تاقی بكاته‌وه‌. هه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌م په‌كه‌كه‌ ده‌بێ شێوازی دیكه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی بگرنه‌به‌ر، به‌كوشتن و خوێنڕشتن هیچ ئه‌نجامێكی چاره‌كردن به‌دی ناكرێت."

جەختیشی کردووە کە " ده‌بێ كار به‌ میكانیزمی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ بكرێت. دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌، سیاسه‌تی ‌قڕكردن هیچ ئه‌نجامێكی نابێت".

News Code 26798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =