پێنتاگۆن: تورکیا ئێس ۴۰۰ ڕووسی بكڕێت، گەمارۆی توند دەیگرێتەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مۆڵەتی تا ٣١ی مانگی تەموزی داهاتووی بۆ تورکیا دیاریکردووە، پاشگەزبێتەوە لە کڕینی موشەکی جۆری ئێس  ٤٠٠ی ڕوسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی مووشەکی جۆری ئێس ٤٠٠ی ڕوسی لە لایەن تورکیا ڕایگەیاند: دوا مۆڵەت  بۆ پاشگەزبوونەوە لەو بڕیارە مانگی تەموزی داهاتووە.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند: گرێبەستی کڕینی مووشەکی ئێس ی٤٠٠ ڕوسی لە لایەن تورکیاوە جگە لەوەی کاریگەری دروست دەکات لەسەر پاراستنی هاریکاری و پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە، بە هەموو شێوەیەکیش تورکیا بێبەش دەکات لە وەرگرتنی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥.

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت جەختیکردووەتەوە، هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان، بە گوێرەی یاسای دژایەتیکردنی دوژمن و نەیارانی ئەمریکا، سوورن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، ئەگەر بێتوو ئەنقەرە موشەکی جۆری ئێس ٤٠٠ وەربگرێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئەو خوێندکارە تورکانەی کە لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر سیستمی فڕۆکەی جۆری (ئێف ٣٥) ناتوانن خولی ڕاهێنانەکانی تەواو بکەن و بە هیچ شێوەیەکیش ڕێنمایی ناکرێت بۆ ڕاهێنانی نوێ لە ئەمریکا.

ئەو هەڵوێست و هۆشدارییە نوێیانەی ئەمریکا  لە بەرامبەر تورکیا لە کاتێکدایە، سێرگی تشیمیزوف سەرۆکی گروپی "ڕوستیک"ی ڕوسیا ئاشکرایکرد، مۆسکۆ لە دوو مانگی داهاتوودا دەستدەکات بە ڕادەستکردنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ بە ئەنقەرە.

هەفتەی ڕابردووش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک پاشگەز نابێتە لە کڕینی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا.

News Code 26796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =