پاگەندەی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە بژاردەی سەربازی دژی ئێران

ئەندامێکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پاگەندەی ترامپ سەبارەت بە بژاردەی سەربازی دژی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، ئادام کینزینگز ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە سەر پاگەندەیکانی ترامپ سەبارەت بە بژاردەی سەربازی ئێران، پاگەندەی کرد کە ئەو گوشارە بۆ ترامپ لە بەردەست دایە.

بە پێی پاگەندەکانی ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، هۆکاری لە بەردەست بوونی بژاردەی سەربازی دژی ئێران ئەوەیە کە تاران لە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵی ڕابردوو ئەمریکای هان داوە و ئەوە ئێرانە کە هەوڵ دەدات دژی ئەمریکا.

نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگرە هەروەها پاگەندەی کرد کە یەک لە سەر چواری کوژراوەکانی ئەمریکا لە عێراق بە هۆی دەستێوەردانی ئێرانەوە بووە.

پاگەندە دژە ئێرانییەکانی ئەو نوێنەرە کۆماریخوازە لە دۆخێکدا دێتە ئاراوە کە پێشتر لەوانە دوو ڕۆژی ڕابردوو، ترامپ هاوکات لە گەڵ دووپات کردنەوەی دروشمی ئامادەیی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران، بژاردەی سەربازیشی لە بەر دەست ڕاگەیاندووە.

تاران تا ئێستا داخوازییەکانی واشنتۆن بۆ دانوستانی بە هۆی سیاسەتە دوژمنکارانەکان و هەڕەشە ئاشکراکان دژی ئێران و هەروەها پێشێل کرانی بەڵێنەکان لە لایەن کۆشکی سپیی ڕەت کردووەتەوە.

News Code 26792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =