پێنتاگۆن: ناکۆکییەکانی ئەمریکا لە گەڵ ئێران کەم بۆتەوە

لە پاش چەند حەوتە هەڕەشەی سەربازی سستی ترامپ و ڕازی نەکردنی ئێران بە دانوستانی هاوسەنگ لە گەڵ پاگەندەکانی، بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئیدعای کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان لە گەڵ تارانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN، هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی لە کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران لە ناوچەدا هەواڵیان داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە پشت‌ڕاست کردنەوەی کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران، ئیدعای کرد کە پێنتاگۆن بە تەواو مانا ناوچەی لە ژێر چاوەدێرییە.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتیشی کە ئەمریکا هوشیاریی خۆی لە ناوچەدا دەپارێزێت.

پێشتریش بەرپرسێکی سیاسی ئەمریکا ئیدعای کردبوو کە بەڵگەیەکی لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ هێرش کردنە سەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لە ناوچەدا بە لاوەیە، بەڵام هیچکات ئەو بەڵگەیە بڵاو نەبۆوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها وتراوە کە دۆناڵد ترامپ بە ناردنی پەیام لە رێگەی لایەنی سێهمەوە هەوڵ دەدا پەیامگەلێک بە ئێران بدات، بەڵام ئێستا تێگەیشتووە کە ئێران هوشدارەکانی بە هەند وەرنەگرتووە.

News Code 26791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =