دوژمن هیچکات ناتوانێ گەلێ ئێران مل کەچی خۆی بکات

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە زەروورەتی تاقەت و بەرخۆدان هەمبەر بە پیلان و نەخشەگەلی دوژمنان لە دژی گەلی ئێران، جەختی کرد: بێ گومان دوژمن هیچکات ناتوانێ گەلی ئێران بە چوکدا بێنێ و نیزام بە سەبر و خۆراگری سەر دەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان، کارگێرانی نیزام و باڵوێزگەلی وڵاتانی ئیسلامی لە گەڵ رێبەری باڵای شۆرش بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم جەژنە مەزنە لە گەلی ئێران و هەموو کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، وتی: مانگەکانی ڕەمەزان و موحەڕەم پیلان و نەخشەی دوژمنان پووچەڵ و ئاوەژوو دەکەنەوە و گەلی ئێران لە دوو مانگەدا بە ئەزموونی جۆرەها تاقەت و وانەی خۆڕاگری زیاتر بە حەقەوە وەسڵ دەبن.

وتیشی: دوژمن لە پلان داڕشتنەکانی خۆی لە دژی گەلی ئێران دوو جۆرە سەبر و تاقەتیان لە بەرچاو نەگرتووە؛ یەکەم سەبر و تاقەتی نیزام و بەرپرسانە و دووهەمیان سەبر و تاقەتی گەلی ئێرانە و بەو پێیە بەردەوام تووشی هەڵەی لێکدانەوە دێن.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و پیلانی بۆ هاندانی ئێران لە پێناو کشانەوە لەو ڕێککەوتننە، ڕایگەیاند: ئەوان لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی چوونە دەرێ تا تاقەتی ئێمە کۆتایی پێ بێت و لەو ڕێککەوتنە بچینە دەرێ و بتوانن گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بە بێ ئەوەی ئەمریکا تێچوویەک بدات، بە ئاسانی لە دژی ئێمە داسەپێنن؛ بەڵام تاقەتی ستراتژیکی نیزام و گەل بووە هۆی شکستی نەخشە شۆمەکانی ئەمریکا و ناچار بوون قورسایی پێشێل کردنی یاساکان بە ئەستۆوە بگرن و ئێران لە ڕای سیاسی و کۆمەڵایەتیی جیهاندا سەرکەوێت.

ڕۆحانی هەروەها جەختی کرد: ئەمرۆ دوای یەکساڵ دان بە خۆداگرتن و تاقەتی ستراتژیکی، ئەگەر لە ئەرکەکانی بەرجاممان کەم کەینەوە، هیچکەس ناتوانێ کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکۆنەی بکات. بەڵام دەبێ لە ئیمکاناتی ئەو ڕێککەوتنە لە بەرامبەر سەرپێچکاران کەڵک وەرگرین و بە دڵنیاییەوە بە هاوکاریی نیزام و گەل هەموو ڕووبەرەکان ڕواڵەتێکی دیکە بە خۆوە دەگرن.

ناوبراو لە درێژەدا بە بیرهێنانەوەی ناچاریی دوژمن بۆ گوڕینی شێوازی ئاخاوتنی لەبارەی ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەوان بەگوێرەی بەرپرسایەتییەکانیان بجووڵینەوە و زەرەر و زیانێک کە بوونەتە هۆی، قەرەبووی بکەنەوە، ڕەنگە هەلومەرجێکی تر بۆ چارەسەری گرفتەکان لە بەردەم خۆیاندا ببینن، دەنا بە گۆڕینی ئاخاوتن و لێدوانەکانیان ناتوانن  لەم بوارەدا سەرکەون.

ڕۆحانی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە زەروورەتی تاقەت و بەرخۆدان هەمبەر بە پیلان و نەخشەگەلی دوژمنان لە دژی گەلی ئێران، جەختیشی کرد: بێ گومان دوژمن هیچکات ناتوانێ گەلی ئێران بە چوکدا بێنێ و نیزام بە سەبر و خۆراگری سەر دەکەوێت.

News Code 26788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =