زیرەک بازی سیاسی ترامپ ، گەل و بەرپرسانی ئێران فریو نادات/ ئێمە کاری خۆمان دەزانین

  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان:  زیرەک بازی سیاسی ترامپ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەل فریو نادات، دەبێ ئەمریکاییەکان نزیک نەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شؤڕش، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمرۆ بە بۆنەی سی هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە گڵکۆی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی باسیان لەچەندین بابەتی گرینگ کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: سەربزێوی زۆر کراوە بۆ ئەوەی فیکر و هزر و ڕێبازی ئیمام لە بەڕێوەبردنی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران پشت گوێ بخرێت، بەڵام ڕاستییەکان پێچەوانەی خواستی دوژمنەکان بوو و ڕاکێشەی بێ وێنەی ئیمام نەک تەنیا کاڵ نەبووەتەوە بەڵکوو تەنانەت دڕیژەی زیاتریشی بووە.

ڕێبەری وتیان: ئەو تایبەتمەندییەی کە ئیمامی لە قەبارەی مەکتەب و ئەندێشە و فیکر و ڕێبازدا نیشان دا بۆ کاتی خۆی و بۆ مێژوو، تایبەتمەندی بەرخۆدان بوو.

وتیشیان: لە بەرانبەر کێشە و لەمپەڕەکان و لەبەرانبەر تاغووتەکاندا، ئیمام، بەرخۆدانی خۆی بە هەموو جیهان نیشان دا.

 ڕاشیانگەیاند کە هەڕەشە و فریو و قەناعەت پێهێنان، بە هیچ لەونێک کاریگەریی لە ئیمام نەدەکرد، دوژمنان نایاندەتوانی دەزگای موحاسباتی ئیمام بشێوێنن چونکوو پشتی بە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەستبوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئیمام بە مانای تەواو ڕێگای بەرخۆدانیان گرتبووە بەر و هیچ لەمپەڕێک نەیدەتوانی ئەو لەم ڕێگایەدا بوەستێنێت.

 ڕێبەری جەختیان کرد: قسەی ئیمام حاکم بوونی دینی خودا و مەکتەبی خوایی لەسەر کۆمەڵگای موسڵمانەکان و ژیانی ئاسایی خەڵک بوو. دوای ئەوەی توانی لەمپەڕەکان تێپەڕێنێت و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزرێنێت. ڕایگەیاند کە ئێمە نەک ستەمدەکەین و نە ستەم قبووڵ دەکەین.

 ئەوەشیان وت کە بەرەی بەرخۆدان ئەمڕۆ بەرەیەکی بەهێزە. هەر کات گەلی ئێران بەرخۆدانیان وەرگرت و بەروپێش چووین و سەرکەوتین، کەسانی دیکەش هان دران بۆ بەرخۆدان.

 ڕێبەری وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەوێت ئێمە شکست بێنین. ئەوان دەیانەوێت ئێمە بکشینەوە، ئەوان دەیانەوێت ئێمە خۆبەدەستەوە بدەین، چونکوو ئەو کارە ناکەین، دوژمنیمان لەگەڵ دەکەن.

 وتیشیان: لە هەر شوێنێکدا کر نەرخۆدان  و خۆراگریمان کرد توانیمان بەرەوپێشەوە بچین و هەر کات خۆمان بەدەستەوەدا وبە پێی خواست و حەزی لایەنی بەرانبەر کارمان کرد. زەبرمان بەرکەوت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بەرخۆدان باجی هەیە و هەڵبەت تێچوو و باجی خۆبەدەستەوەدان لە بەرانبەر دوژمن زیاترە.

  بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی ترامپ کە وتبووی ئێمە نامانەوێت حکوومەتی ئێران بڕووخێنین زیادیان کرد: ئەم زیرەک بازیە سیاسییە ئەلبەت قسەیەکی ڕاستە. مەرجی پێشکەوتنی ئێمە ئەوەیە کە ئەمریکاییەکان نزیک نەبنەوە.

وتیشیان: هەرکات ئەمریکاییەکان هاتنە مەیدان، یان بووە شەڕ یان پیلان و چەوسێنەری بوو، پێ ئەمریکاییەکان نشۆمەیە. خۆمان باش دەزانین چون هەڵسوکەوت بکەین. و کاری خۆمان دەزانین.

News Code 26781

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =