ئاستەنگەکانی بەردەم کوردی سووریا

گۆڤارێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی تورکیا، ملیشیا عەرەبەکان و ئەگەری وازهێنانی ئەمریکا لە پاڵپشتیی کوردەکانی سووریا، نووسی: کوردەکان سەرەڕای ئەوانە، بەرەوڕووی شۆڕشی عەرەبەکانی دانیشتووی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان لە سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکیی گلووب پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕووانییە دەستکەوتی چەندین ساڵەی کوردەکانی سووریا لە شەڕی دژ بە داعش و ڕایگەیاند: کوردەکان توانیویانە یەک لە چواری خاک سووریا بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.

ئەو گۆڤارە لای وایە رۆژانی خۆشیی کوردەکانی سووریان ڕوو لە کۆتاییە و ئەوان بەڕەو هەڕەشەگەلێکی زۆری وەک تورکیا، ئەگەری کشانەوەی خێرای ئەمریکا لە سووریا و هەوڵی دیمەشق بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی دووبارەی ناوچەگەلی بندەستی ئەوانن.

هاوکات گلووب پۆست سەرەکی‌ترین ئاستەنگی بەردەم کوردەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی دانیشتووانی عەرەبی ناوچەگەلی بندەستی هەسەدە زانی و نووسی: ئەوە لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە کوردەکان لە پاڵپشتیی ئەمریکا نائومێد بوونە و ڕووسیاش هیچ پلانێکی بۆ پاڵپشتی لەوان نییە.

ئەو گۆڤارە لە درێژەدا پێشنیاری بە کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا کردووە کە بە ئاوردانەوە لەوەی کە تورکیا و ملیشیا سوورییەکان هەڕەشەن بۆ سەر هەر دوولا، واباشە شان بە شانی یەکتری دژی دوژمنانی هاوبەشیان تێهەڵچن.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە گونجاوترین سناریۆ سەبارەت بە سووریای پەرەدان بە هاوکاریی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا زانی و جەختی لەوەش کرد کە ئەو بابەتە بە مانای قبووڵ کردنی کۆنتڕۆڵی دووبارەی بەشار ئەسەد بە سەر ناوچەگەلی کوردنشینی سووریا نییە.

News Code 26780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =