بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هاوارنیوز، هێزە ئەمنییەکانی منبەج لە ئۆپراسیۆنێکدا ماڵێکی ڕێکخراوی ٦ کەسی شاردراوەی داعشیان لە ئەو شارە کە خەریکی ئەندامگیری و کۆ کردنەوەی چەک و بۆ پێکهێنانی گرووپێک بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ئەو شارە بوون، پووچەڵ کردەوە.
لە بەیاننامەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەو بارەووە هاتووە: لەم دواییەدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هاووڵاتیان و ناوەنە ئەمنییەکان لە ناوچەکە زیادی کردووە. داعش لە دوایین هەوڵی خۆی هێرشی کردە سەر ناوەندێکی ئەمنی. بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان و لە ئۆپراسیۆنێکدا هێرش کرایە سەر حەشارگەکەیان و ٦ کەس لەوانە ٢ ژن دەستگیر و ژمارەیەکی چەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
بۆچوونی ئێوە