تورکیا بە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دەمیرتاش ئازاد ناکات

میدیاکانى تورکیا لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندنابێت بە بریاری دادگای مافی مرۆڤی یەکێتى ئەوروپا بۆ ئازادکرنى سەڵاحەدین دەمیرتاش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, میدیاکانى تورکیا لەزاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندی بڕیارەکە نابێت و هەوڵێستیشی دژ بە بڕیارەکە دەبێت.
کەمێک پێش ئێستاش عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە قسەی کرد.
عەبدولحەمید گول رایگەیاند: "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیاردەدات".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات کە دادگای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌وروپا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازادبکرێت .
ماوەیەک لەمەو پێش مەحسون کارامانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسای بوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیەکی لە دووتوێی ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمارکرد و ئەمرۆ ئەو دادگایە بڕیاریدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە: مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێلکراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.

News Code 26776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =