نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی بەرهەم ساڵحی کرد سەردانی هەولێر بکات

سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان کردووەتە سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان بەغدا و هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بە تەڵەفۆن پیرۆزبایی جەژنیان لە یەکتر کرد.

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندیی کردووە بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە و بە فەرمی بانگهێشتی کردووە  بۆ ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم لە شاری هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندوو:  نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون  لەسەر بایەخی یەکڕیزی و هەماهەنگی لەم دۆخەی ئێستادا کە ناوچەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت، جەختیشیانکردووەتەوە لەوەی " پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاڵۆزییه‌کان".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەردوولا ئاماژەیان بە پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له‌ قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه ‌و پیرۆزباییی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له‌ یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.
لەدواى هەڵبژاردنى بەرهەم ساڵح بەسەرۆک کۆمارى عێراق لە پشکى یەکێتى ئەمە یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى ئاشکرای نێوان بەرپرسێکى باڵاى پارتییە لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا، دواى ئەوەى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار ناکۆکى گەورە کەوتە نێوان ئەو دوو حزبەوە.

News Code 26775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =