گەمارۆکانی ئەمریکا و کێشەکانی دەرمان لە ئێران

ئەنجومەنی ئاتلانتیک لە ڕاپۆرتێکدا لایەنە جیاوازەکانی کێشەی دەرمانی لە ئێران پاش پێشێل کرانی تاک لایەنەی بەرجام لە لایەن ترامپەوە شرۆڤە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجومەنی ئاتلانتیک، دوابەدوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ لە گەڵ ئێران ناسراو بە بەرجام لە لایەن ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە لە ١٨ ی مەی ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی و هەروەها سەپاندنەوە گەمارۆکان بە سەر ئێراندا، کێشەی زۆر لە بواری ئابوورییەوە بە تایبەتی بواری دەرمان بۆ ئێرانییەکان دروست بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو بنکە، سەرەڕای ئەوەی کە بڕیارە بواری دەرمان بەری بکرێت لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، بەڵام کۆمپانیا و بانکە ئەورووپییەکان لە دانوستانی بازرگانی لە گەڵ ئێران لە ترسی ئەوەی کە نەکەونە بەر گەمارۆکانی ئەمریکاوە تەنانەت لە ناردنی دەرمانیش خۆیان دەبوێرن.

ئەنجومەنی ئاتلاتیک لە ڕاپۆرتی خۆی زیادی کرد: ژمارەیەک لە خەڵک لەم بارەوە ڕایانگەیاندووە کە نرخی دەرمانەکان لە ساڵی ڕابردووەوە تووشی هەڵاوسانی زۆر بووە و تەنانەت بڕێک لە دەرمانە زەروورییەکان لە بازاڕ نادۆزرێنەوە.

News Code 26774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =