ئەمریکا پێویستی بە دانوستان لە گەڵ ئێرانە

سەرۆکی دەزگای داد وتی: پێداگری بەرپرسانی فەرمی ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، جارێکی تر ڕاستییەکانی هەڵوێستی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر وەستان و بەرخۆدانی سەلماندووە و نیشانی دا ئەمریکا پێویستی بە دانوستان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی قودس هاودەنگی لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ نەتەوەکان لە دەرخستنی جەنایەتی گاڵاڵەی دانونستانی سەدە توانی ئاهەنگێکی یەکسان لە وەستان بەرانبەر ستەمکاران بگەیێنێتە گوێی جیهانیان.

سەرۆکی دەزگای داد بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەوانە قسەکانی دوێنێی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سەر ئامادەیی بۆ دانوستانی بێ مەرج لە گەڵ ئێران، وتی: ئەمڕۆ دەبینین کە ئەمریکا چلۆن لە سەر دانوستان لە گەڵ ئێران پێداگری دەکات. ئەو هەڵوسێتە، جارێکی تر ڕاستییەکانی هەڵوێستی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەلماند کە چەندین وتوویانە ئەمڕۆ تەنیا ڕێگای سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر زیادە خوازی دوژمنان، خۆڕاگری و بەرخۆدانە.

ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ ئەمریکا پێویستی بە دانوستانە، وتی: ئەگەر لە سەر هەڵویستەکانی خۆمان پێداگری بکەین، دوژمن دەکشێتەوە. هەر وەک ئەوەی کە دەبینین کە هەڵوێستەکان ئەم دواییەی بەرپرسانی فەرمی ئەمریکا نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە.

News Code 26772

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =