هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی پێگەی ڕابردووی شکست دەهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لامان وایە هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی پێگەی ڕابردووی لە رێگەی داسەپاندنی تێچووی نائاسایی بە سەر دیتراندا شکست دەهێنێت و لە گەڵ گۆرانکارییە بە پەلەکانی ئێستا ناخوێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵویستی ئێران هەمبەر بە شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین لە مانگەکانی ڕابردوودا وتی: شەڕی بازرگانی چین و ئەمریکا یەکێک لە گرینگترین ململانێ نێودەوڵەتییەکان بوو کە ڕەهەند و پاشهاتی جۆراوجۆری بەرزتر لە ائستی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی لێکەوتەوە و گەشە و ئاسوودەیی جیهانی کردبووە ئامانج.

وتیشی: هەڵوێستی ئاژوەنەرانە و قەیرانسازی دەوڵەتی ترامپ نە تەنیا لە کشانەوەی نابەرپرسانە لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی وەک بەرجام و داسەپانی گەمارۆگەلی نایاسایی یەک لایەنە لە دژی گەلان دەرکەوتووە، بەڵکوو لە شەڕی بازرگانی لە گەڵ چینیشدا خۆی نیشان داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە هەڵویستی ئەمریکا هەمبەر بە چین جۆرێک تیرۆریزمی ئابوورییە، جەختی کرد: ئامار و لێکدانەوەکان دەسەلمێنن کە شەڕی بازرگانی ئەمریکا لە گەڵ چین دەتوانێ لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا هەتا ٦٠٠ ملیارد دۆلار لە بەرهەمی ناپاڵاوتەی ناوخۆیی جیهان کەم بکاتەوە و ئەوەش واتە پەرەسەندنی هەژاری و دابەزینی ئاسایش و ستانداردەکانی ژیان لە ئاستی جیهاندا.

مووسەوی ئاماژەی بەوەش دا: پێگەی ڕابردووی شکست دەهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لامان وایە هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی پێگەی ڕابردووی لە رێگەی داسەپاندنی تێچووی نائاسایی بە سەر دیتراندا شکست دەهێنێت و لە گەڵ گۆرانکارییە بە پەلەکانی ئێستا بە پێکهاتەی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی ناخوێنێتەوە.

News Code 26771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =