ئێران بەها بە زمانبازییەکان نادات و پێوەر کرداری ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران بەها بە زمانبازی و دەربڕینی ئامانجە شاراوەکان لە قەوارەی وشەگەلی نوێ نادات؛ بەڵکوو پێوەری ئێمە گۆڕانی هەڵویستی گشتی و کرداری پراتیگی ئەمریکا هەمبەر بە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتبووی "ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەی دانوستان لە گەڵ ئێران بە بێ هیچ پێش مەرجێکە"، وتی: بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران یاری بە وشە و دەربڕینی ئامانجە شاراوەکان لە قەوارەی وشەگەلی نوێ گرینگ نییە.

وتیشی: پێوەری ئێمە گۆڕانی هەڵوێستی گشتی و کرداری پراتیگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمبەر بە گەلی ئێرانە کە پێداگریی پەمپێئۆ لە درێژەی گۆڕەپانی گوشاری لانی زۆری لە سەر ئێران نیشاندەری درێژەی هەڵوێستی هەڵەی ڕابردووە و پێویستە ئەمریکا بەو هەڵوێستانەیدا بچێتەوە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی شەممە (١١ی جۆزەردان) لەبارەی ئەگەری دانوستان لە گەڵ ئەمریکا وتبووی: ئێمە وڵاتێکی دانوستانخواز و مەنتقین؛ ئەگەر بە ڕێزی تەواو و لە چوارچێوەی یاساگەلی نێودەوڵەتی بێنە سەر میزی دانوستان ئێمەش پێشوازی لێ دەکەین، نەک ئەوەی کە فەرمانی دانوستان دەربکەن.

News Code 26768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =