سەرۆکی حزبی ڕاستڕەوی دانیمارک سووکایەتی بە قورئان کرد

سەرۆکی حزبی راستڕەوی سترام کورس دانیمارک بە پێچەوانەی پاگەندەی ئازادیی ئایینەکان لە رۆژئاوا، سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕاستڕەوە توندئاژۆکانی دانیمارک بە سەرکردایەتی راسموس پالودان سەرۆکی حزبی راستڕەوی سترام کورس (Stram Kurs) لە ناڕەزایەتی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەربانگ لە مەیدانی شارەوانی کۆپێنهاگی پایتەختی ئەو وڵاتە لە هەنگاوێکی دژ بە پاگەندەی ئازادیی ئایینەکان لە رۆژئاوا، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و قورئانی پیرۆزیان سووتاند و دروشمی، "ئەورووپا هی ئێمەیە"یان بەرز کردبوویەوە.

دوای ئەوەی کۆمەڵێک خێرخواز لە مەیدانی شارەوانی کۆپنهاگن خوانێکی بەربانگیان کردووە بۆ موسڵمانان، گرووپێک راستڕەی توندئاژۆی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان لە دژی ئەنجامدا و قورئانێکی پیرۆزیان سووتاند.

بەشداربوانی ئەو گردبوونە دوای خوێندنی بانگی ئێوارە، لە هۆتێلێکەوە دروشمی "ئەورووپا هی ئێمەیە"یان بەرزکردبووەوە و دژبە ئیسلام و موسڵمانان دروشمیان دەگووتەوە.

گرووپە توندڕەوەکان کردەوەکانیان ڕاستەوخۆ لە یوتیوبەوە پەخش دەکرد و دواتر پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە.

ڕێوڕەسمی بەربانگی کۆپێنهاگ هەموو ساڵێک بە بەشداریی زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەڕێوە دەچێت و بە خوێندنی دوعا کۆتایی پێ دێت.

News Code 26764

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =