هیچ پرسێک لە ڕۆژاوای ئاسیا بە بێ بەشداری ئێران چارەسەر نابێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەمڕۆکە هیچ پرسێک لە ڕۆژاوای ئاسیا بە بێ بەشداری ئێران چارەسەر نابێت و پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدان، ئیسرائیلی تووشی کێشەی ئەمنیەتی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری پەرە سەندنی قوڵایی ستراتیژی و هێزی ناوچەیی ئێران دۆخێکی نوێی پێک هێناوە کە ئەمڕۆکە هیچ پرسێک لە ڕۆژاوای ئاسیا بە بێ بەشداری ئێران چارەسەر نابێت و پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی، ئیسرائیلی سەرەڕای پاڵپشتییە هەمە لایەنەکانی ڕۆژاوا و وڵاتانی عەرەبی زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە ترسی ئاسایش چەقاندووە.

ئەگەر ڕۆژێک دوژمنانی سوێند خواردووی ئیسلام و لە سەروویانەوە ئەمریکا بۆ زاڵ بوون بە سەر ئێران، دڵخۆشکەری ژمارەیەکی خۆفرۆش و یا چەندین فڕۆکە و کۆپتەر بوون، ئێستا بۆ بەربەرکانێ سیاسی، ئەمنیەتی لە گەڵ ئێرانی ئیسلامی پێویستیان بە هاوپەیمانیەکی گەورە لە دەیان دەوڵەتی بێگانەیە کە ئەویش بە لەبەچاو گرتنی ئەوەی کە پێکیش بێت، ئاکامێکی جگە لە شکست و سووکایەتیی بۆ خۆیان نییە.

News Code 26761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =