۴  تۆن تەقەمەنی ئەمریکایی لە یەرمووکی سووریا دۆزرایەوە

سەرچاوەیەکی سەربازی لە دۆزینەوەی چوار تۆن تەقەمەنی c۴ بەرهەمی ئەمریکا لە ناوچەی یەرمووکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد ,سەرچاوەیەکی سەربازی سووری ڕایگەیاند:  لە کاتی پاک کردنەوەی ناوچەی ئازاد کراوی یەرمووک لانی کەم چوار تۆن تەقەمەنی c۴ دروست کراوی ئەمریکا دۆزرایەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەم تەقەمەنیە کە زۆر مەترسیدارە  و بە شێوەیەکی زیرەکانە لە ژێرزەوینییەکاندا  شاردرابوویەوە.
ئەم تەقەمەنیە لە ڕێگای سنوورەکانەوە گواسترابوونەوه یەرمووک کە تێدا داعش چالاک بووە.

News Code 26756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =