بەغدادی بەرەو لیبیا هەڵاتووە

گۆڤارێکی فەڕەنسی ئاماژەی کردووەتە سەر شوێنی حەشاردانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، گۆڤارێکی فەڕەنسی ڕاپۆرتی دا کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرەو لیبیا هەڵاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە فەڕەنسییە، بەرپرسانی تونسی لە حاڵەتی ئامادەکاری ئەمنیەتین چونکوو لیبیا لە دراوسێیەتی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەو گۆڤارە ڕایانگەیاند کە تونس چەند هەواڵێکی لە سەر بەغدادی وەرگرتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گومانەکان لە سەر شوێنی شاردانی سەرکردەی داعشیش هێشتا درێژەی هەیە.

News Code 26755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =