هەوڵی تیرۆریستی دژی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسی سنە وەدرۆ خرایەوە

فەرماندەی بڕیارگەی پارێزگایی شەهید شارامفەری کوردستان هەوڵی تیرۆریستی دژی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سنە وەدرۆ خرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی فەرماندەی بڕیارگەی پارێزگایی شەهید شارامفەری کوردستان، سەردار موحەمەد حسێن ڕەجەبی هەر جۆرە هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە دەستگیری کەسانێک کە دەیانەویست ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسی سنە بشێوێنن، وەدرۆ خستەوە.

شیاوی باسە پێشتر فەرماندەی هێزی ئیتزامی کوردستان ڕایگەیاندبوو: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە وشیاری هێزی ئیتلاعاتییەکانی هێزی ئینتزامی سێ کەس لە ئەندامای گرووپێکی دژە شۆڕش کە دەیانەویست لە ڕۆژی قودس لە سنە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن بە سێ پارچە چەک و ١٣ خەشاب و نزیک بە ٣٠٠ گوللەوە دەستگیر کراون کە ئەو هەواڵە لە لایەن سەردار ڕەجەبی فەرمنادەی بڕیارگەی پارێزگایی شەهید شارامفەری کوردستانەوە ڕەت کرایەوە.

News Code 26754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =